دوو
گه‌نجی هه‌رێم به بلیتی چانس ئاماده‌ی یارییه‌كی مۆندیال
ده‌بن
گه‌نجێكی شاری هه‌ولێر
ده‌رگای به‌ختی لێكرایه‌وه‌و له‌رِێگه‌ی كرِینی ته‌نها
یه‌ك قوتوی خواردنه‌وه‌ی كۆكاكۆلاوه، بلیتی گه‌شتێكی بۆ
مۆندیالی 2010 بۆ ده‌رچوو، هاورِێیه‌كیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ
گه‌شته‌كه ده‌بات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ئه‌مڕۆ 27-6
له‌باره‌گای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو،
هه‌ردوو لقی عیراق و كوردستانی كۆمپانیای كۆكا كۆلا بۆ
خواردنه‌وه گازییه‌كان ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی به میدیاكان
ناساند، كه یه‌كێكیان بلیتێكی چانسی له قوتویه‌كی كۆكا
كۆلادا بۆ ده‌رچووه‌و به‌و هۆیه‌وه سه‌فه‌ری وڵاتی
باشووری ئه‌فریقیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی
مۆندیالدا ئاماده بێت.
ئه‌و گه‌نجه ناوی لۆران فیلیپه‌و خه‌ڵكی شه‌قڵاوه‌یه‌و
قوتابی كۆلێژی كارگێرِیی و ئابووریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینه
له هه‌ولێر، له‌كافتریای كۆلێژه‌كه‌یدا پاش كرِینی
قوتویه‌ك كۆكا كۆلا، بلیتێكی چانسی بۆ ده‌رچووه كه
به‌هۆیه‌وه سه‌فه‌ری باشووری ئه‌فریقیا ده‌كات و ئاماده‌ی
یارییه‌كی مۆندیال ده‌بێت له‌قۆناغی هه‌شته‌مدا، هاوكات
رێگه‌ی ئه‌وه‌شی پێدراوه كه كه‌سێكی نزیكی خۆشی له‌گه‌ڵ
خۆیدا بۆ گه‌شته‌كه ببات، بۆیه ئه‌ویش هاورِێیه‌كی خۆی
به ناوی سامر ئه‌كره‌م هه‌ڵبژاردووه، كه ئه‌ویش
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماده بوو.
ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی كوردستان خۆشحاڵی خۆیان به‌و گه‌شته
ده‌ربرِی و سوپاسی كۆمپانیای كۆكاكۆلایان كرد بۆ ئه‌و
ده‌رفه‌ته كه بۆ خه‌ڵكی كوردستانی ره‌خساندووه هه‌ر
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا محه‌ممه‌د عومه‌ر
به‌رِێوه‌به‌ری كارگێرِیی كۆمپانیاكه ئاماده‌بوو.
ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ ستافی ئیداره‌ی كۆمپانیاكه سه‌ردانی
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستانی
كردووه‌و له‌وێدا ئامۆژگاری كراون كه ناوی كورد‌و ئاڵای
كوردستان له باشووری ئه‌فریقیادا به‌رزبكه‌نه‌وه