جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی
زیره‌كی
جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی زیره‌كی‌و
كاریگه‌ری خراپیشی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی زیره‌كی مرۆڤ
به گوێره‌ی
لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی نوێی ئه‌مریكا كه له‌سه‌ر
زیاتر له 20 هه‌زار پیاو ئه‌نجامدراوه له‌ته‌مه‌نی نێوان
18 بۆ 21 ساڵان، رێژه‌ی زیره‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره
كێشن كه‌متره له چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره ناكێشن
.
لێكوڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه، به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌و دووانانه‌ی كه به‌ك یه‌ك سك له‌دایكبوونه‌و
یه‌كێكیان جگه‌ره ده‌كێشێت‌و ئه‌وی دیكه‌یان نایكێشێت،
ئاستی زیره‌كی جگه‌ره كێشكه له جگه‌ره نه‌كێشه‌كه
كه‌متره.
لێكوڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه جگه‌ره‌كێشان
په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌وتۆی به ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری
كه‌سی جگه‌ره كێشه‌وه نییه، به‌ڵكو دیارده‌ی
جگه‌ره‌كێشان به بێ جیاوازی له‌سه‌رجه‌م چین‌و
توێژه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه
نه‌وا