دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی ئایدز نزیكه
وا پێشبینی ده‌كرێت له
ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا ڤاكسینێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی
ئایدز بدۆزرێته‌وه
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی
چاپی به‌ریتانیا له‌زاری زانای فه‌ره‌نسایی "لۆك مانتییه"
خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری پزیشكیدا بڵاویكرده‌وه،
گه‌ر بێت‌و پاره‌ی پێویست بۆ لێكوڵینه‌وه‌كان ته‌رخان
بكرێت، زانایان ده‌توانن له‌ماوه‌ی 3 تا 4 ساڵی داهاتوودا
ڤاكسینێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشی ئایدز
بدۆزنه‌وه‌و، كۆتایی به‌م نه‌خۆشیه كوشنده‌یه بهێنن كه
ساڵانه ده‌بێت هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س، به
تایبه‌ت له‌وڵاته هه‌ژاره‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ، "لۆك مانتییه"
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زانیان
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا پێشكه‌وتنی باشیان به
ده‌ست هێناوه بۆ دۆزینه‌وه‌و دیاركردنی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ده‌بێته هۆی توشبوون
به‌نه‌خۆشی ئایدزو، نزیكبوونه‌ته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی
ڤاكسنێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشییه.
به هۆی دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز، ساڵی 2008
هه‌ردوو زانای فه‌ره‌نسایی "لۆك مانتییه‌و باری سینوسی"
خه‌ڵاتی نۆبلیان له بواری پزیشكیدا به ده‌ست هێنا
نه‌وا