هیچ نه‌خشه‌یه‌كی ئاماده‌كراو له‌پشت
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه نییه
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی
ئه‌نفلۆنزای به‌راز به تیرۆری بایۆلۆجی و كارێكی نه‌خشه
بۆ دارێژراو له قه‌ڵه‌م نادات.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا (كیجی فۆكۆدا)-
یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی
جیهان رایگه‌یاند: هیچ نه‌خشه‌یه‌كی ئاماده‌كراو یان كاری
تیرۆرستیی بایۆلۆجی له‌پشت بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی
ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه نییه كه تائێستا 71 كه‌سی له
مه‌كسیك كوشتووه‌و ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ ئه‌مریكا و چه‌ند
وڵاتێكی دیكه‌ش.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حكومه‌تی ئه‌مریكا باری نائاسایی
بۆ روبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی راگه‌یاند
و له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌شه‌وه حكومه‌تی روسیا رێوشوێنی
توند و تایبه‌تی له سه‌رجه‌م فرۆكه‌خانه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا گرتۆته‌به‌ر
نه‌وا