خه‌وتن هۆكارێكه بۆهاندانی توانا
مێشكیه‌كانی مرۆڤ
خه‌وی نیوه‌ڕوان هۆكارێكه بۆ چالاككردنی مێشك‌و هاندانی
توانا مێشكیه‌كانی مرۆڤ .
به‌گوێره‌ی لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی زانایانی زانكۆی بیركلی
ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئه‌مریكا ، كه له‌سه‌ر 39 گه‌نج
ئه‌نجامیان داوه ، ده‌ركه‌وتووه خه‌وتن‌و پشوودان
له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا كاریگه‌ری باشی هه‌یه له‌سه‌ر توانای
كاركردنی ده‌ماره‌كان‌و هۆكارێكه بۆ چالاككردنه‌وه‌ی
میشكی مرۆڤ په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌قڵییه‌كان
سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی لێكوڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی
ئاشكراكرد ؛
ئه‌و 39 گه‌نجه كران به دوو گروپ‌و یه‌كێكیان بۆ ماوه‌ی
90 خوله‌ك له سه‌عات دووی نیوه‌ڕۆدا خه‌وتن‌و گروپه‌كه‌ی
دیكه‌ش نه‌خه‌وتن‌و ، له سه‌عات شه‌شی ئێواره‌دا هه‌ردوو
گروپ چه‌ند مه‌شقێكی تایبه‌ت به بیركه‌وتنه‌وه‌یان
ئه‌نجامداوه ئه‌و گروپه‌ی كه خه‌وتبوون زانیارییه‌كان
باشتر بیر ده‌كه‌وته‌وه له چاو گروپه‌كه‌ی دیكه.
ئه‌م لێكوڵینه‌وه‌یه ئه‌نجامی چه‌ند لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی
دیكه پشت راست ده‌كاته‌وه ، سه‌باره‌ت به گرنگی خه‌و
له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی مێشك له زانیارییه
كورتخایه‌نه‌كان‌و بواردان به مێشك بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری
نوێ تۆمار بكات
سه‌رجاوه نه‌وا