دۆزینه‌وه ڤاكسینێكی
نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی پێست
زانایانی زانكۆی
شیكاگۆی ئه‌مریكا ڤاكسینێكی نوێ ده‌دۆزنه‌وه بۆ
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی پێست.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌لگرافی" چاپی به‌ریتانیا
بڵاویكرده‌وه ، ئه‌م ڤاكسینه نوێیه هێرش ده‌كاته سه‌ر
خانه‌كانی شێر په‌نجه‌و هیچ زیانیكیش به‌خانه
تووشنه‌بووه‌كان ناگه‌ێنێت‌و هۆكارێكه بۆ به‌هێزكردنی
به‌رگری له‌ش دژ به توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له
ئاینده‌دا.
دكتۆر هاوارد كاوفمان به‌شداربوو له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه وتی ،
ڤاكسینه نوێیه‌كه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی
شێر په‌نجه‌ی پێست ، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌قۆناغێكی
پێشكه‌وتووشدا بێت.
وا پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا ئه‌م
ڤاكسینه بخرێته بازاره‌كان‌و ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بێت بۆ
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێر په‌نجه پێست كه
ساڵانه هه‌زاران كه‌س ده‌كاته قوربانی