توێژینه‌وه:
خه‌مۆكی ئافره‌تان ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك
بزانایانی ئه‌مریكی له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی
توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه
هه‌ست كردنی ئافره‌تان به‌خه‌مۆكی ده‌بێته هۆی
توشبونی ئافره‌تان به‌جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، زانایانی
ئه‌مریكی له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك
ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه، كه‌خه‌مۆكی زۆری ئافره‌تان
ڕه‌نگه ببێته هۆی توشبونیان به‌جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه(سۆزان ئیڤرسۆن) له‌كۆلێژی پزیشكی
زانكۆی مینیسۆتای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌نجا‌می ئه‌و توێژینه‌وه‌یه
ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌رده‌وام
له‌دۆخێكی خه‌مۆكیدان مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه
توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماغ ببن.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدا له توێژینه‌وه‌كانی پێشوتردا باس
له‌وه‌كرابو كه گه‌شبینی ده‌بێته‌هۆی دورخستنه‌وه‌ی
ئافره‌تان له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌باس كران.
ئاماده کردنی ئه‌م
بابه‌ته
کاک پیشتیوان