چای سه‌وز ئه‌گه‌ری توشبونت
به‌شێرپه‌نجه‌ی سی كه‌م ده‌كاته‌وه
خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز
هۆكارێكه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی سییه‌كان،
كه به هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی زانكۆی چانگ شانی
تایوان، به‌چاودێریكردنی باری ته‌ندروستی‌و شیوازی ژیانی
500 كه‌س كه 170 یان دووچاری نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی
سییه‌كان هاتوون، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی چایی
سه‌وز ناخۆنه‌وه، پێنج ئه‌وه‌نده زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی
چایی سه‌وز ده‌خۆنه تووشی شێر په‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌بن،
به تایبه‌ت له نێو جگه‌ره‌كێشه‌كاندا.
(لین یی هسین) ئاماده‌كاری لێكوڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی
به‌وه‌كردوه، بوونی بڕێكی زۆر له مادده‌ی بۆلۆفینۆلز له
چای سه‌وزدا هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ رێگه‌گرتن
له‌دروستبوونی خانه‌كانی شێر په‌نجه‌ی سی، چونكه
ماده‌یه‌كی دژ به شیكردنه‌وه‌یه‌و رێگا ده‌گریت له
گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێر په‌نجه
سه‌رچاوه نه‌وا