|
كوڕه‌كه‌میان بۆ
٢٧ وه‌ره‌قه كووشت |
له‌مانگی
٨/٢٠٠٠ دا
ئارامی كوڕم كه ٢١ ساڵ
ته‌مه‌نی بوو به یه‌ك گوله بوه قوربانیی!!!
من باوكی ئارام كه كه دوكانم
هه‌بوو لای مزگه‌وتی گه‌وره ...نۆ مناڵم
هه‌یه له كوڕ و له كچ ئارامم كوڕه
ناوه‌نجیی بوو كه زۆر جیاواز بوو له‌وانی ترم
چونكه ئه‌میان زۆر له‌سه‌رخۆو هێمن
بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر موته‌ده‌یین بوو
به‌رده‌وام خه‌ریكی نوێژ‌و تاعه‌ت ا
خواپه‌رستی بوو..ئارام دوو ره‌فیقی هه‌بوو
ناویان (د)و (ب) بوو كه شه‌وڕۆژ
پێكه‌وه بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ره‌فیقی
مناڵیی بوون.چه‌ندین جار ئه‌مایه‌وه
له‌ماڵ ئه‌م دوو ڕه‌فیقه‌ی چونكه زۆر جێی
متمانه بوون ..وه‌زعی ماڵی (ب) له‌ڕووی
مالی یه‌وه كه‌مێك خراپ بوو،،بۆیه جار جار
به‌قه‌رز ئارام یارمه‌تی ئه‌دا
.(ب)هاتوچۆی
سه‌رمه‌رزی ئه‌كرد .ئه‌و مه‌بله‌غانه‌ی كه (ب)٠ داوای ئه‌كرد
زۆر
نه‌بوون له‌٥ وه‌ره‌قه‌وه تا ١٠ بوون .وه
له‌كاتی خۆیدا بۆی ئه‌گه‌ڕاندینه‌وه
واته كوڕێكی وه‌عد ڕاست بوو ئه‌مه‌ش بوو كه
هه‌ركات داوای بكردایه یه‌كسه‌ر
ئه‌ماندا پێ ی
..
به‌ڵام جارێكیان ئارام پێمی وت باوكه
(ب)پێویستی
به ٥٤ وه‌ره‌قه هه‌یه و ئه‌شڵێت زۆر زه‌رورم تۆ ئه‌ڵێیت
چی..؟!به‌ڕاستی من به‌دڵ پێم خۆش نه‌بوو به‌ڵام
نه‌مویست دڵی ئارام بشكێنم و له
براده‌رایه‌تیان بكه‌م بۆ پاره..بۆیه وتم
باشه به‌س ٥٤ وه‌ره‌قه كه‌م نیه بۆ
ئه‌م ڕۆژه لێی بپرسه بزانم كه‌ی
ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه؟بۆیه لێی پرسی بوو..كه‌ته‌نها
بۆ ٢ مانگه دوایی بۆیانی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه
.پاره درا پێی وه بێده‌نگ بووین نه‌ك
تا ٢ مانگ تا ٣ مانگ به‌ڵام دیار نه‌بوو بۆیه
به ئارامم وت ئه‌وه ٣ مانگه
كوا..؟ وتی باوكه با لێی را بوه‌ستین ئه‌ڵێت
زه‌ره‌رم كردووه؟ بۆیه بێده‌نگ بووم
وه (ب)ش خۆی تا ١٥ رۆژی تر وون كرد..له‌پاش
ده‌ركه‌وتنی به‌ماڵئاوایی و داوایی
لێبوردن ٢٧ وه‌ره‌قه‌ی گه‌ڕاندبووه وه بۆی
وه پێی وتبوو كه ئێستا هه‌ر
ئه‌مه‌نده‌م له‌ده‌ستایه له‌سه‌رم بوه‌ستن تا
ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌عد بێت ٢٧ ترتان
بۆ بگه‌ڕێنمه‌وه..ئه‌و هه‌فته‌یه بوو به ٥
مانگ پاره نه‌بوو به‌ڵام ئارام پێی
وتبوه‌وه كه وه‌عدت راست بێت تا جارێكی كه
باوكم بتوانێت پاره‌ت
بداتێ..؟
شه‌وێكیان ئارام گه‌ڕابوه‌وه من خه‌وتبوم
به‌س دۆندرمه‌ی هێنابوه‌وه بۆیان وتبووی ئێوه
بیخۆن وه به‌باوكم بڵێ كه له‌گه‌ڵ
(ب)ئێستا
ئه‌ڕۆین به‌سه‌یاره‌كه‌ی (د)بۆ ماڵی خوشكه‌كه‌ی (ب) ئه‌ڵێت
پاره‌كه‌م
له‌وێ داناوه ئه‌ڕۆم لێی وه‌ر ئه‌گرمه‌وه‌و
ئێستا دێمه‌وه..؟
هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ی ڕۆیشتن..؟ ئتر ڕوداوه‌كه
له‌ده‌می (د)مان بیست كه چی بوو بوو؟ (د)
ئه‌میش هاوڕیی دڵسۆزی هه‌ردوكیان
ئه‌بێت...؟
ا(د) :كاتێك كه (ب) پێی وتم كه بیان
گه‌یه‌نم بۆ ماڵی خوشكه‌كه‌ی .بۆیه
من سه‌یاره‌م لێ ئه‌خوڕی و ئارامیش
له‌پێشه‌وه‌وه بوو به‌ڵام (ب)چوه دوایی
ئارامه‌وه پاش ڕۆشتنێكی كه‌م (ب)
ده‌مانچه‌یه‌كی ده‌رهێنا ..من سه‌یریم كرد و
بینیم له ئاوێنه‌ی سایه‌قه‌وه بۆیه
وتم ئه‌وه چیه ئه‌وده‌مانچه‌یه لایبه
له‌كوێت بوو..؟(ب) ئه‌ڵێت كڕیومه بزانه
جوانه ..پێم وتم جوانی چیه ده‌مانچه لای
به..(ب) ووتی جا تۆ بۆ ئه‌ترسیت خۆ
گوله‌ی تیا نیه ..ئارامیش پێكه‌نی ووتی جا
چیه كوڕی باش باگوله‌شی تیا بێت..(ب)
ده‌مانچه‌كه ئه‌خاته سه‌ر مێشكی ئارام و
ئه‌ڵێت بیته‌قێنم ..(د)پێم ووت لایبه بۆ
خاتری خوا..(ب) ووتی پراوه‌ی پێ ئه‌كه‌م ئارام
ووتت چی بیته‌قێنم ..ئارامیش هه‌ر
به‌پێكه‌نینه‌وه ووتی ده‌توخوا بیته‌قێنه‌و
نه‌جاتمان به ئه‌مه‌نده دڵت خۆشه
پێی .هێشتا ئارام پێكه‌نینه‌كه‌ی
نه‌وه‌ستاندبوو (ب) په‌نجه‌ی پیا ناو گوله‌یه‌كی
له‌مێشكی ئارام دا....؟
ا(د):زۆر شپرزه بووم كه ئه‌م حاڵ‌ته‌م بینی
و سه‌یاره‌ش لێ بخوڕیت بۆیه هاوارم كرد وتم بۆ
؟ خۆ كوشتت ؟چیت كرد..؟ ووتی هیچ
نه‌ڵێیت ڕێك بڕۆ بۆ شه‌ستیه‌كه به له‌وێ فڕێی
بده‌ین ..ده‌مانچه‌ی له‌سه‌ر سه‌ری
منیش دانا وتی ئه‌ڕۆیت یان نا؟ وتم باش به‌س
له‌سه‌ر چی وات لێی كرد ..وتی ئه‌وه
خیانه‌ت كاره خیانه‌تی لێ كردین بڕۆ بۆ
شه‌ستیه‌كه خێرا..؟
به‌ڵام وتم باش به‌س تۆ ده‌مانچه‌كه‌ت لابه
ئێستا ئه‌ڕۆین فڕێی ئه‌ده‌ین ..به‌س من له‌و
كاته‌دا و له شپرزه‌یی ئه‌ویشدا كه
شه‌و دره‌نگیش بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تاریكسات
بوو ئه‌و نه‌یده‌زانی ڕێگاكه به‌س
من خێرا خۆم كرد به مه‌ركه‌زی پۆلیس دا هه‌ر
چۆنێك بوو ..ئه‌م ڕوداوه‌م باس كرد
كه له سه‌یاره‌كه‌م ڕووی داوه منیش
هاتووم ئه‌وه‌ش كوژراو‌و ئه‌وه‌ش قاتل. من
بۆ ماوه‌یه‌ك لیكۆڵینه‌وه گیرام و دوای ئازاد
كرام.
ئه‌مه ئه‌و ڕوداوه بوو كه به‌سه‌رم هات
ئه‌و به‌و فیشه‌كه ڕۆیشت كه له لایه‌ن
به‌ناو هاوڕیی خۆشه‌ویستیكه‌یه‌وه بۆ
پاره له بری چاكه‌و یارمه‌تی پاداشتی
دایه‌وه.
من زۆرم حه‌ز ئه‌كرد كه به ده‌ردی ئارامی
به‌رم و خۆم به ده‌ستی خۆم ئه‌ویش بكه‌مه‌وه
قوربانی كوڕه‌كه‌م ..به‌ڵام نه‌كرا
چونكه كوێخام زۆر بوو؟
ئه‌م بابه‌ته له جرا تڤ وارگیراوا
|